عێراق هاوردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرييەکانی هەرێم قەدەغەدەکات

کێڵگەی پەلەوەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كە بڕیاریداوە بەڕێگەنەدان بەهاوردەكردنی بەرهەمی كێڵگەپەلەوەریەكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەراستی عێراق، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا كە بەشداری نەكات لە پیشانگەی هەفتەی كشتوكاڵی عێراق و هاوكات بەشداریكردنی خاوەن پڕۆژەكانیشی لە پیشانگەكە هەڵپەساردووە.
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند:دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقییەوە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراوە بڕیاردرا كە ڕێگری بكرێت لە هاوردەكردنی بەرهەمی مریشكی كێڵگەپەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان وەزیری كشتوكاڵ لەسەر هێڵە بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە، چونكە ئەم بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراق زیان بە خاوەن بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێم دەگەیەنێت و داوا دەكەین كە هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەكانی رابردوودا و لە چوارچێوەی كاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی بەهەماهەنگی زۆر كارمان ئەنجامداوە و رێككەوتنمان واژۆكردووە بەڵام بە داخەوە ئەم بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق چاوەڕواننەكراوبوو لەبارەی راگرتنی بەروبوومە پەلەوەرییەكانی هەرێم.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: وەك هەڵوێست وەرگرتنێك لە بەرامبەر ئەو بڕیارە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیارمانداوە بەشداری نەكەین لە پیشانگەی هەفتەی كشتوكاڵی عێراق و هەروەها و بەشداریكردنی خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستانیشمان لەو لە پیشانگایەدا هەڵپەساردووە، بۆیە داوا لە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق دەكەین بە زووترین كات بڕیارەكە هەڵبوەشێنێتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



