
يەکێتیی ئەوروپا
SNN
یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی ئەندامێتی رووسیا لە دامەزراوەکانی دارایی نێودەوڵەتیی ھەڵپەسێرێت، ھەناردەی سامانی گرانبەھا رابگرێت، رێگری لە ھاوردەکردنی سێکتەری ئاسن بکات و سزا بەسەر کەرتی وزە و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکدا باسی لە چوارەمین پاکێجی سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا بەھۆی جەنگی ئۆکراینا کرد و رايگەياند: یەکێتی ئەورووپا و ھاوبەشانی G7 ھەوڵ دەدەن، بەمەبەستی زیاترکردنی گوشاری ئابووری بۆسەر ئیدارەی کرملین، تا ئێستا سێ پاکێجی سەپاندنی سزایان خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین باسی لە بەردەوامیی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کرد و رایگەیاند: کە رووسیا تاکو ئێستا جدی نییە لە دانوستانەکان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماتی بۆ کێشەکە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا ئەوەشی خستەڕوو: رووسیا رێڕەوی مرۆیی نەکردووەتەوە یان لە پاش کردنەوەی ئەو رێڕەوانە بۆ ماوەیەکی کورت دەستی بە بۆردومانی ئەو ناوچانە کردووە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



