قه‌یوان: حكومه‌ت پاره‌مان بۆ دابینبكات سبه‌ى ده‌ستبه ئیشكردن ده‌كه‌ینه‌وه

پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى سه‌ره‌كى راگرتنى ئیشه‌كانمان له شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابیننه‌كردنى پاره بۆمان له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ده‌شڵێت: “پاره‌مان بۆ دابینبكه‌ن سبه‌ى ده‌ستبه ئیشكردن ده‌كه‌ینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان كه كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانیيه به گوێره‌ى فه‌رمانێك كه واژووى عه‌لى سه‌عدی كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى كۆمپانیاكه‌ى له‌سه‌ره ته‌واوى كاره‌كانى خۆى له پڕۆژه‌كه راگرت.
دلێر كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان له‌باره‌ى هۆكارى پشت راگرتنى كاره‌كانیان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئازار، به SNNى راگه‌یاند، “به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه له‌نێوان گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان و حكومه‌تى هه‌رێم كراوه له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه پێویسته كۆمپانیاى قه‌یوان وه‌ك لایه‌نى جێبه‌جێكار له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه شایسته‌ى دارایی بۆ دابینبكرێت له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى هه‌ر قۆناغێكى پڕۆژه‌كه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له ئیش و كاره‌كان ته‌واوبوون و حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا شایشته‌ى پێویستى نه‌داوه به لایه‌نى جێبه‌جێكار له‌م قۆناغه‌دا و له ئێستادا گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ئیش و كاره‌كانى پڕۆژه‌كه‌ى راگرتووه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.
دلێر كه‌مال باس له‌و گرێبه‌سته ده‌كات كه له‌نێوان كۆمپانیاكه‌یان و حكومه‌تى هه‌رێم واژووكراوه و مافى دارایی هه‌ردوولایه‌نه‌كه‌ى تێدا دیاریكراوه و ده‌شڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستناكات ئێمه ئاگادارى بكه‌ینه‌وه كه پاره‌مان بۆ بنێرێت، چونكه له گرێبه‌سته‌كه‌دا دیاریكراوه كه له هه‌ر قۆناغێكى ته‌واوكردنى ئیش و كاره‌كان پێویسته حكومه‌ت شایسته‌ى دارايی بنێرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه پێویسته‌ى كه ئه‌بوایه بدرایه حكومه‌ت نه‌یداوه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا رانه‌گرتنى كاره‌كانى پڕۆژه‌كه فشارى دارایی بۆ ئێوه دروستده‌كرد؟ ده‌ڵێت: “قه‌یوان پێى باشبوو بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ژێر هیچ فشارێك كه له توانایدا نه‌بێت له‌ژێر به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌یدا ده‌ربچێت پرۆژه‌كه‌ى راگرت به‌شێوه‌یه‌كى كاتى”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى گروپى كۆمپانیاكانى قه‌یوان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “هیچ هۆكارى تر نییه له‌پشت راگرتنى پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ حكومه‌ت پاره‌مان بۆ بنێرێت سبه‌ى ده‌ستبه ئیشكرن ده‌كه‌ینه‌وه”.
پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترسى سلێمانى تاوه‌كو ئێستا 45٪ى ئیش و كاره‌كانى ته‌واوبوون و كۆیى تێچووى پڕۆژه‌كه بریتیيه له 400 ملیار دينار.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


