ململانێكانی نێوان نێچيرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی زیاتر دەبن

0
1227

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە نێوان هەریەكە لە ( مەسروبارزانی) كوڕو ( نیچیرڤان بارزانی)ی برازای مەسعود بارزانی بەردەوام ململانێ‌ هەبووە بەڵام كادیران و بەرپرسانی پارتی هەمەیشە بەجۆرێك وێنای بنەماڵەی بارزانی و پارتییان كردووە كە هیچ ملمملانێیەك لە ئارادا نییە، بەڵام ئەمە تەنها لەڕاگەیاندنەكانەوە باسدەكرێت، بەپێچەوانەوە  بە روونی لەكەناڵە راگەیاندنەكانی ئەو دوو بەرپرسەی پارتییەوە دەردەكەوێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو: ماوەیەكی زۆرە كێشە و ململانێ‌ لەنێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و كوڕی مەسعود بارزانی، هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و برازای مەسعود بارزانی سەری هەڵداوە و تادێت ئەو ململانێی و ناكۆكیانە قوڵتر دەبنەوە، بەجۆرێك كە كەسە نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن مەسرور بارزانی لە پلە و پۆستە حكومییەكان وەلادەنرێن و كەسانی نزیك لە مەسروبارزانی دادەنرێن، ئەمەش نیگەرانی نێچیرڤان بارزانی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەوڵدەدات لەڕێگای كەناڵی ڕووداو كە خاوەندارییەكەی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە تۆڵەی خۆی بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: لە نوێترین ململانێی نێوان مەسرور بارزانی و نێچيرڤان بارزانی كەناڵی ڕووداو بەردەوام بەدوای كەموكورتییەكانی حكومەتدا دەگەڕێت بەجۆرێك لە ئاسمانەوە سەرەی دوورودرێژی وەستانی ئۆتۆمبێلەكانی لەسەرەی بەنزین لە شاری هەولێر بڵاودەكاتەوە و هاوكات ڕووداوەكانی كوشتن لە شاری شاری هەولێر و  و پەلاماردانی هاووڵاتیان و تەقەكردن بەسەر شۆفێران و خۆپیشاندەرانی هەولێر و هاوكات روماڵكردنی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پارێزەرانی گیروانی بادینان بەبەردەوامی بۆ ئەوەیە كە بەجۆرێك كابینەكەی (مەسروبارزانی) وێنا بكەن كە شكستیان خواردووە بەرامبەر بەو حكومڕانییەی كە نێچیرڤان بارزانی پێشتر پەیڕەوی دەكرد.

SNN ئەوەشی زانیوە: كە مەسرور بارزانی فەرمانی بە وەزیرانی نزیك لە خۆی كردووە كە هەرچی زانیاری و بابەتی گرنگ هەیە لەبارەی حكومەتەوە لە پێش هەموو كەناڵەكاندا بۆ كەناڵی ( كوردستان 24ی) ئاشكرا بكەن  كە خاوەندارییەكەی بۆ سەرۆكی حكومەت دەگەڕێتەوە بەوەزیرەكانی ڕاگەیاندووە كە بەشداری بەرنامەكانی ئەو كەناڵە بكەن و لەبەامەمبەردا زۆر خۆیان لە كەناڵی ڕووداو نزیك نەكەنەوە.

هەر بەپێی زانيارييەکان: پارتی بە نیازە پێداچوونەوە بەو بودجە زەبەلاحەدا بكات كە ( نێچیرەزان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتی خستویەتییە بەردەم كەناڵی ڕووداو لە بەرامبەردا بودجە و مووچەی كارمەندانی كەناڵی كوردستان 24 زیادبكرێت ئەوەش وەك ڕكابەری لەگەڵ كەناڵی ڕووداو و كەمكردنەوەی ئەو فشارانەی كەناڵەکە لەسەر كابینەكەی ( مەسروبارزانی) دروستی كردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this