
SNN
ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی 3/13 پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیان، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.
وەزارەتی ناوخۆ راشيگەياندووە: خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان کردووە و دواتر رای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.
ئەوەشی خستووەتەروو: “لە کاتێکدا ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



