
کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: تا ئێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامنەدراوە كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە 1/10/2022 دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژردن.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی كە نوسراوەكەی سەرۆكی هەرێممان بەدەست گەیشت كە داوای كردبوو ڕۆژی 1/10/2022 وەك ڕۆژی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەی یاسایی كاركردنی كۆمیسیۆن تەواو بووە، ئێمەش لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان نوسراوێكمان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە و داوامان كردووە كە تا ڕۆژی 1/4/2022 چارەنووسی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەكلابكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تائێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نەدراوە چونكە هەتا ئەوكاتەی چارەنوسی كۆمیسیۆنی هەلبژاردن و ڕاپرسی یەكلایی نەكرێتەوە ناتوانین هیچ كارێك ئەنجام بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانی كوردستان دەتوانێت بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی كاری ئەم كۆمیسیۆنەی ئێستا بدەن یاخود هەندێك گۆڕانكاری لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسییران بكرێت.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراودا بەلایەنی كەم پێویستیمان بە ماوەی شەش مانگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تەواكردنی كاروبارە هونەریەكان و تەرخانكردنی بودجەی پێویست، بۆیە دەبێت بەزوترین كات چارەنوسی كۆمیسیۆن یەكلایی بكرێتەوە بەپێچەوانەوە ناتواندرێت هەڵبژاردن لەو وادەیە بەڕێوەبچێت كە دیاریكراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


