
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات سبەی دوو شەممە دابەشكردنی مووچەی بەردەوامی دەبێت و مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و ڕۆژی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری خەرجدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: سبەی دووشەممە 14/3/2022 مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگە بۆمانگی شوبات دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی سێشەممە 15/3/2022 مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مانگی شوبات دابەشدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە: وەزارەتی دارایی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە تا پێش جەژنی نەورۆز ئەگەر نەتوانێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكات، ئەوا بەلایەنی كەم مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان و دەستەكان دابەشبكات.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
53 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
53 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



