
دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی تا ڕۆژی پێنجشەممە راگەیاند و وهزارهتى پهروهردهى تێدا نهبوو، بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی پەروەردە پێش جەژنی نەورۆز ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNN دراون، ” بەپێى ئەو داهاتەی کە لە بەردەستی وەزارەتی دارایدایە تاوهكو رۆژی شەممە 19ى ئازارى 2022 دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت بە جۆرێک تاوهكو رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی ئابووری و کاروباری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت”.
به وتهى ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی، “بەشی مووچەی وەزارەتی دارایش پارە لەبەردەستدایە، هەرچەندە رۆژی شەممە 19ى ئازار، پشووە بەڵام بانکەکان لەو رۆژەدا دەکرێنەوە و مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لهبارهى بهردهوامى پرسهى دابهشكردنى مووچه ئهوهش ئاشكرا دهكات، “لەدوای پشووەکانی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەشدەکرێن کە نەتوانرا پێش جەژن مووچەیان پێبدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


