مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت

موستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاوە پێگەیشت و تیایدا دەربارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر گفتوگۆیان کرد.
لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: “مستەفا کازمی و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لەپەیوەندییە دووقۆڵییەکان و نوێترین پەرەسەندنەکان کردووە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر هاوهەڵوێستی ئەمریکا لەگەڵ عێراق کردەوە و پشتیوانیشی بۆ سەروەری خاکی عێراق دەربڕی.”
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی داوەتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و پاراستنی لەهەر دەستدرێژی و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەروەری و سەقامگیریی عێراق.
کازمی جەختیشیکردووەتەوە”رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێ دەرەکییەکان.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


