
نەوت
SNN
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ 109 دۆلار دابەزيوە لە کاتێکدا ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو گەيشتە 132 دۆلار.
ئاژانسە ئابوورييەکان بڵاويانکردەوە: ئمەڕۆ بەرميلێک نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 106 دۆلار دەفرۆشرێت.
ئەم دابەزينەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەيشتە 132 دۆلار، ئەوەش بەهۆی بڕيارێکی ئەمريکا لەبارەی راگرتنی بازرگانی لەگەڵ رووسيا و تاوتوێکردنی سەپاندنی سزای زياتر بەسەر ،ۆسکۆدا.
مانگی شوباتی ئەمساڵ رووسيا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانيا دەستپێکرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بۆ يەکەمجار دوای حەوت ساڵ نرخی نەوتی برێنت 100 دۆلار تێبپەڕێنێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



