سیروان محەمەد “ئەو دڵەڕاوكێیەی لای هاووڵاتیان دروستبووبوو ڕەوێنراوەتەوە”

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی | فۆتۆ: Newa
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو شڵەژان و دڵەڕاوكێیەی لە چەند رۆژی ڕابردوو بازاڕەكانداو لەلای هاووڵاتیان دروستبوو بوو لە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان كۆتایی هاتووە، لەگەڵ بازرگانانی سنووری شاری سلێمانی كۆبوینەتەوە دڵنیاییان پێداوین كە لەكاری هاوردەكردنی كاڵاو شەمەك بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامن و دڵنیایشیاندا كە لە كۆگاكاندا خۆراكی پێویست بوونی هەیە و پێویست بە گرانكردنی نرخی كاڵاكان ناكات.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە ئیستادا جێگای دڵخۆشییە بەجۆریك لە جۆرەكان سەقامگیری لە نرخی كاڵاوشمەكەكان دیتە ئاراوە و ئەو دڵەڕاوكێیەی بەرلەچەند ڕۆژێك لە بازاڕەكاندا دروستكرابوو نرخەكان بەرزكرابوونەوە و هاووڵاتیان دڵنیانەبوون لە بوونی خۆراك و كاڵا لە كۆگاندا هەموو ئەوانە تێپەڕیون ئەوەش دوای ئەوەی كۆبوونەوەمان لەگەڵ بازرگانان كرد دلنیایانكردینەوە كە لە ئێستادا لە پێشووتر زیاتر خۆراك و كاڵا هاوردە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ بازرگانان داوایانكردووە كە هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش باج و گومرگ لەسەر ئەو خۆراك و كاڵایانە هەڵبگیرێت كە پێداویستی هەنوكەیی هاووڵاتیانن یاخود باج و گومرگیان لەسەر كەمبكرێنەوە بۆ ئەوەی بازرگانانیش بتوانن بڕێكی زیاتر كاڵاو خۆراك هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بازرگانانی سلێمانی دڵنیایان پێداوین كە لە كۆگاكاندا بڕی پێوست خۆراك و كاڵا بوونی هەیە كە بەشی پێداویستی هاووڵاتیان دەكات و رۆژانەش كاڵای نوێ و زیاتر هاوردە دەكرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



