
شەقامی سەد مەتری سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا و بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیای جێبەجیكار لەلایەن حكومەتەوە، كاركردن لە پڕۆژەی 100 مەتری سلیمانی راگیرا، جارێكی دیكە كاركردن لەو پرۆژەیە دەستپێكردەوە، بەرپرسێكی كۆمپانیای جێبەكاری پڕۆژەكەش وردەكاری چۆنییەتی دەستپێكردنەوەی كاركردن لەو پرۆژەیە بۆ SNNدەخاتەڕوو.
دلێركەمال، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بەگوێرەی پێویست شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكەمانی خەرجنەكرد ئێمە بڕیارماندا كە كاركردن لەو پڕۆژەیە رابگرین، بەڵام هەر دوێنێ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی لەو بابەتە ئاگادار كردەوە ئەوان هاتنە سەرهێڵ دواتر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكانی قەیوان بڕیارماندا كە جارێكی دیكە كاركردن لەو پڕۆژەیە دەستپێبكەینەوە بەڵام كاركردنمان دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەجۆریك دەستمان بەكاركردن كردووەتەوە كە تا بەرواری 1/4/2022 بەم شێوازە ئێستا بەردەوام دەبین و دەخوازین كە تا ئەوكاتە حكومەت بتوانێت ئەو شایستە داراییانەمان بۆ خەرج بكات كە دەبێت پێمان بدرێت، بۆیە تا ئەو وادەیە درێژە بەكاركردنمان دەدەین و دوای 1/4/2022 جارێكی دیكە هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانمان دەكەین و ئەگەر حكومەت بەردەوام بوو لە دابیننەكردنی شایستە داراییەكانمان ئەوا بەگوێرەی ئەوكاتە هەڵوێستی دیكەمان دەبێت.
ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای قەیران ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستا زیاد لە %40 ی كارەكانی پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی تەواو بووە، هاوكات كۆی گشتی پرۆژەكەش بریتییە لە 400 ملیار دینارە، بەڵام حكومەت كەمتر لە چارەكێكی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دابینكردووین كە دەبوو بۆمان خەرج بكرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



