کەشناسی “شەپۆلێکی بەفربارین بەڕێوەیەو پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەگاتە ژێر سفر”

بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی سەرما و دابارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر دابەزن.
لە بڵاوکراوەیەکدا سادق عەتییە، کەشناسی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد دەگاتە عێراق و کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێشبینی دەکرێت لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن، بەشێوەیەک لە سلێمانی دەگاتە 3 پلە ژێر سفر و لە بەغدا و موسڵیش دەگاتە 1 پلە.”
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، ئەو دۆخەی کەشوهەوا تاوەکو رۆژی جومعە بەردەوامی دەبێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



