39 پەرلەمانتاری هەرێم داوای ئامادەبوونی چەند وەزیرێک دەکەن لە پەرلەمان

0
532

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ نزیك بوونەوە لە یادی 34 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە و بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی كەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و هاوكات بەدوداچوون بۆ ڕاسپاردەكانی پەرلەمانی كوردستان كە لەساڵی ڕابردوو ئاراستەی حكومەت كرا، 39 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان داوای دانیشتنی پەرلەمان و ئامادەبوونی چەند وەزیرێک دەكەن.

بەگوێرەی نوسراێكی پەرلەمانی كوردستان كە واژووی 39 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكانی لەسەرەو وێنەیەكی بۆ SNNنێردراوە ئەوە خراوەتەڕوو، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پاڵپشت بە مادەی (66) بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان داواكارین دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، بە ئامادە بوونی وەزیرانی دارایی ئابووری و وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزیری شارەوانی حكومەتی هەرێم.

ئاماژە بەوەشكراوە كە دانیشتكەی پەرلەمان تایبەت بكرێت بە چەندێتی جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ١٦/٣/٢٠٢١ و ١٤/٤/٢٠٢١ تایبەت بە خزمەتگوزاری و كێشەو گیروگرفتی كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی و كەسوكاری ئەنفالكراوان لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و شارۆچكەی چەمچەماڵ.

داواكاری ئەو پەرلەمانتارانە بۆ دانیشتی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە سبەی 16/3/2022 هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە بەچەكی كیمیایی، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم وەك پێویست ئاوڕی لە كەسوكاری شەهیدان نەداوەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this