پاش 34 ساڵ لە كیمیابارانی هەڵەبجە هێشتا لە %70 شەهیدەكان لە گۆڕەبەكۆمەڵەكاندا

فۆتۆ -عەلی حەمە-سەعید-مەزاری-شەهیدانی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا 53 گۆڕی بەكۆمەڵی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە دۆزراونەتەوە هاوكات تا ئێستا چوار گۆڕیان هەڵدراونەتەوە كە لە یەكێك لە گۆڕەكاندا 34 ڕوفاتی تێدابوو و بەهۆی هەڵدانەوەی ئەو گۆرەوە و مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر ڕوفاتەكان سێ كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا كە لەهەڵدانەوەی ئەوگۆڕەدا كاریان كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە %68 قوربانیانی ناوگۆرەبەكۆمەڵەكان لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوەن لەهەمان كاتدا زیاتر لە%70 قوربانیانی شەهیدانی كیمیاباران لەناوگۆڕە بەكۆمەڵەكاندان بەجۆرێك كە تەنها لەیەك گۆڕی بەكۆمەڵی شەهیدانی كیمیاباران زیاتر لە هەزارو 500 شەهیدی تێدایە.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ترس لەمانەوەی كاریگەری چەکی كیمیایی لەسەر ڕوفاتی شەهیدانی ناوگۆڕەبەكۆمەڵەكان و نەبوونی تیمی تایبەت ناتوانین دەست بەهەڵدانەوەی گۆڕەكان بكەین لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لەكەسوكاری شەهیدەكانیش ناڕازیین لەهەڵدانەوەی ئەوگۆڕانە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



