
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى 200 ملیار دینارى خسته سه‌ر حسابى بانكى ناوه‌ندى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى شترینى یه‌كه‌م، حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق بڕى 200 ملیارى خستووته سه‌ر حسابى بانكى ناوه‌ندى هه‌رێم”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا ده‌ستبكاته‌وه به ناردنى پاره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم”.
پێشتر فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له‌و باره‌یه‌وه بە SNNى راگەیاندبوو، “لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم”.
وتیشی: “هاوشێوەی جارانی پێشوو دوای تەواوبوونی رێكارە كارگێڕییەكان، 200 ملیار دینارەكە دەنێردرێت”.
له ماوه‌ى رابردوودا حكومه‌تى عێراق بڕیاریدا به نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه كێشه بۆ پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه له هه‌رێم دروستبوو و به‌خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
هاوكات مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه له كۆتا كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى خۆیدا رایگه‌یاند: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌غدا ئاماده‌نییه پاره‌مان بۆ بنێرێت كێشه بۆ مووچه دابه‌شبووه و چه‌ند داهاتمان له‌به‌رده‌ستدا بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده دابه‌شده‌كه‌ین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


