به فشارى یه‌كێتى ڕاكان جبورى بڕیاره‌كه‌ى له‌باره‌ى نه‌ورۆز گۆڕى

راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: Al-FallujahTV
SNN
پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت به فشارى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان بڕیاره‌كه‌ى له‌باره‌ى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز گۆڕى و رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له گه‌لى كوردى قاره‌مان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز و ده‌توانن به ئازادانه ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كانتان له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ساز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت بڕیارێكى ده‌ركرد له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز له كه‌ركوك كه تێیدا هاتبوو، “ته‌نیا سێ كاتژمێر ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگى نه‌ورۆز رێگه‌پێدراوه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى كورده‌وه”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك بڕیاره‌كه‌ى گۆڕیوو و رایگه‌یاند، “گه‌لى كوردى قاره‌مان جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێ پیرۆز ده‌كه‌م و ده‌توانن به ئازادانه بۆنه‌ى خۆتان سازبكه‌ن”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN)، “گۆڕینى بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ڕاكان جبورییه‌وه له‌سه‌ر داواى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به فشارى ئه‌و حزبه بووه كه پێیان راگه‌یاندووه، مافى ئه‌وه نییه له بۆنه‌یه‌كى نیشتمانیدا كات بۆ هاووڵاتییان دیاریبكات بۆ ئاهه‌نگ گێڕان”.
هاوكات SNN، “ئه‌وه‌شى زانیووه په‌یامى ناڕه‌زایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕێگه‌ى مه‌ڵبه‌ندى کەرکوک – سەڵاحەدینى ئه‌و حزبه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



