ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەوە دوو بڕیاریدا

مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، وێنە: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومهتى هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشهممه 15ى شوبات، بڕیاریدا لە دوو پلانی كورت خایەن و درێژخایەندا نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە جێبەجێبكات.
بەگوێرەی نووسراوێك كە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆكى دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومهتى ههرێمى لەسەرە و وێنەیەكی لای SNNه، “دوای وردبینیكردنه بەرایییەكان لەبەر رۆشنایی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە رەزامەندیدرا بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی چەند پلانێك”.
له بهشێكى ترى نووسراوهكهدا ئاماژە بەوەشكراوە، “لە پلانی كورتخایەندا ئامادەكردنی دەرخستەی نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و ئامادەكردنی دەرخستە و دیزاینی پرۆژەی دروستكردنی هۆڵێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی بۆنەكان لە نزیك مۆنۆمێنت له ئهستۆ دهگرین”.
لە نووسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەوەش روونكراوەتەوە، “لە پلانی درێژخایەندا پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بە مەبەستی ئامادەكردنی ماستهر پلانێكی گشتگیر بۆ درووستكردنی مۆنۆمێنتێكی نوێ لەسەر رووبەری 47 دۆنم زەوی بەمەرجێك هەمان شێوە و ئاكاری مۆنۆمێنتە كۆنەكە بێت كە لە جیهاندا ناسراوە”.
دهقى نووسراوهكه

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


