چوار ناوى نوێ ده‌چنه نێو كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
له به‌رده‌وامى گفتوگۆى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق چوار ناوى نوێ بۆ كێبڕكێكه زیاد ده‌بن.
گفتوگۆكانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سهرۆكۆهزیرانى عێراق و كاندید بۆ ئه‌و پۆسته ئێستا له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌ستیان پێكردووه و له چه‌ند رۆژى رابردوودا میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه كه موقته‌دا سه‌رد، جەعفەر محەمەد باقر سەدرى ئامۆزاى خۆى پێشنیار كردووه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له ئێستادا ناوى نوێ بۆ كێبڕكێكه زیادبوون.
وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم، كادیرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له ئێستادا جگه له جەعفەر محەمەد باقر سەدر هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كه پێشتر راسپێردرابوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران، قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق و ئه‌سه‌د عیدانى، پارێزگارى پێشووى به‌سره ناوه‌كانیان له‌به‌رده‌م لایهنهكاندایه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن”.
وتیشى: “تاوه‌كو ئێستا هیچ ناوێك یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه كاندیده‌كه‌ى سه‌در به‌هێزترینه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “جەعفەر محەمەد باقر سەدر كوڕى سه‌ركرده‌یه‌كى عێراقه كه حزبى ده‌عوه‌ى عێراقى دروستكردووه و پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌و پۆسته‌كه به‌رێت بۆ خۆى، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌كرێت هاوكێشه‌كانیش پێچه‌وانه ببنه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


