“ئێران حكومه‌تى عێراقى ئاگاداركردووه‌ته‌وه له هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر”

پاشماوه‌ى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر | فۆتۆ: K24
SNN
سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى ئێران چه‌ند جارێك پێش ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر هه‌ولێر حكومه‌تى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له هه‌بوونى پێگه هه‌واڵگرییه‌كانى ئیسرائیل له هه‌رێم، ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ى ئێران كردى به‌زاندنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق نییه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌ى سه‌روه‌رییه بۆى”.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى 10ى ئازار، هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر، دواتر میدیاكانى ئێران له‌سه‌ر زارى حكومه‌ت و سوپاى پاسدارانى ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویانكرده‌وه، “هێرشه‌كه بۆ پێگه‌یه‌كى هه‌واڵگریى ئیسرائیل بووه”، پاشان ده‌ركه‌وت پێنج له مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ى ماڵى شێخ باز به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى گروپى كۆمپانیاكانى كار كراون، هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى.
عائيد هیلالى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “زۆركات له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بیستین ده‌ڵێن، ئێران به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر سه‌روه‌رى خاكى عێراقى به‌زاندووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته دووره له راستییه‌وه، چونكه ئێران پێش هێرشه‌كه چه‌ند جارێك حكومه‌تى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له هه‌بوونى بنكه‌ى ئیسرائیل كه پیشه‌ى سه‌ره‌كییان به ئامانج گرتنى كه‌سایه‌تیه‌كانى ئێرانه”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باس له كاریگه‌رى هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر بۆ سه‌ر ره‌وتى گفتوگۆ سیاسییه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “ئه‌م بابه‌ته كاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وتى گفتوگۆكان نابێت و تێپه‌ڕێنراوه”.
قسه‌كانى عائيد هیلالى له‌كاتێكدایه كه دوێنى پێنجشه‌ممه رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسداران لە لێداوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی مەسیرە رایگەیاند، ”ئەگەر بەرپرسە عێراقییەکان هەنگاونەنێن بۆ لابردنی بنکەکانی ئیسرائیل، بێ وەڵام نابین و بێ دوودڵی وەڵام دەدەینەوە، مافی سروشتی وڵاتەکەمانه هەر بنکە و بارەگایەك کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکات، بیکەینە ئامانج و لەناوی ببەین”.
وتەبێژی سوپای پاسداران ئەوەشی خستەڕوو، “لەرێگەی باڵیۆزەکەمانهوه لە عێراق هۆشداریمان داوەتە هەرێمی کوردستان لەبارەی بوونی بنکەی ئیسرائیلى و ئیسرائیلیەکان خۆیان رایانگەیاندووە، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی چوونە ئاسمانی کرماشان لە بنکەکەیان لە هەولێرەوە ئاراستە کرابوون”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


