
SNN
مەجید میر ئەحمەدی، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران، داوا لە سەرۆكی حكومەتی عیراق دەكات، بەڵێنەكەی بەجێبگەیەنێت لەڕووی هەڵگرتنی ڤیزەی چوونە ناوەوە بۆ هەردوو وڵات لە مەرزە سنوورییەكان.
میدیای فەرمی ئێران لە زاری ئەحمەدییەوە بڵاویكردەوە، كازمی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، بەڵێنیدا ڤیزەی چووەناوەوەی زیارەتكارانی ئێران بۆ عیراق لە مەزرە سنوورییەكانەوە هەڵبگرێت”.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆككۆمار، دوێنێ پێنج شەممە لە سەردانێكی بۆ مەرزی سنووری شەلامچە ڕایگەیاند كە لەلایەن ئێمەوە هیچ كێشەیەك نییە بۆ هەڵوەشاندەوەی ڤیزەی چوونە ناوەوە، بۆیە چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی عێراقین بەڵێنەكەیان لەو بارەیەوە بگەیەننەجێ”.
عێراق و ئێران لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، ڕێكەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی چوونە هەردوو وڵات، تەنیا لەڕێی گەشتە ئاسمانییەكان.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



