
پردی تووەقوت
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە زیاد لە پێنج ساڵە بڕیار لەسەر دروستكردنی پردی تووەقوت دراوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كە یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژییەكان بەڵام تا ئێستا حكومەت نەیتوانیوە بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە دابنێت كە هاووڵاتیانی سنوورەكە لە چاوەڕوانی جێبەجێكردنیدان، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی گۆڕانكاری لە بودجەی و جیاكردنەوەی پردی سازان دانانی بەردی بناغەكەی دواكەوتووە كە 34 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە دەبوو لە ئێستادا بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووە قوت دابنرایە، بەڵام تائێستا نەتواندراوە لەلایەن حكومەتەوە ئەو پرۆژەیە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە دەرخستەی پرۆژەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دروستبووە، ئەوەش دوای ئەوەی بودجەی پرۆژەكە لە هەشت ملیار و 450 ملیۆن دینارەوە بۆ زیاد لە 27 ملیار دینار زیادكرا، هاوكات گرێبەستی دەستپێكردنی پرۆژەكەش دواكەوتووە ئەوەش بەهۆی جیاكردنەوەی دروستكردنی پردی ( سازان ) بووە لە پرۆژەكە كە پێشتر بڕیاربوو لەسەر ئەم بودجەی پرۆژەی پردی تووە قوت جێبەجێبكرێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانمان وابڕیارە كە بەم نزیكانە بەردی بناغەی پردی تووەقوت دابینرێت كە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەکان پارێزگای هەڵەبجە و بەهۆیەوە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەسترێتەوە و دەروازیەكی دیكە بۆ هەڵەبجە زیاد دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


