هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی پلانێكی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی نەورۆز دارشتووە

سەرکەوت ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و نوێنەری بەرگری شارستانی و چەند لایەنێكی دیكە ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ پێشوازی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان لە سلێمانی ودەرەوەی سلێمانیش، هاوكات چەند مەفەرەزەیەكمان بە جلی مەدەنییەوە لە سەیرانگاو شوێنە قەرەباڵغەكان بڵاوە پێدەكەین بۆ رێگریكردن لە هەر گرژی و ئاڵۆزییەك كە ڕوودەدات.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەر لەچەند ڕۆژێك كۆبوونەوەی تایبەتمان كردووە لەبارەی خۆئامادەكردن بۆ پێشوازی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز، بۆ ئەومەبەستەش لە ئەمڕۆوە هێزەكانمان بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و بەرگری شارستانی و چەند لایەنێكی دیكەی تایبەت، تیمی تایبەت و مەفرەزەی گەڕۆكمان پێكهێناوە و بە ئەركی سەرشانی خۆیان هەڵدەستن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا لە بازگەكان و لە سەیرانگاو بازاڕو شوێنە قەرەباڵغەكاندا مەفرەزەی تایبەتمان دەبێت و هەموو كارئاسانییەك بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەین بۆ ئەوەی ڕۆژانی جەژن بە ئارامی بەڕێوەبچێت، هاوكات مەفرەزەی تایبەتیشمان لە سەیرانگاو شوێنە گشتیەكان بە جلی مەدەنییەوە بڵاوەپێدەكەین بۆ ئەوەی لەحاڵەتی ڕوودانی هەر گرژی و رووداوێكی نەخوازراودا هاوكاری هاووڵاتیان بكەن و ڕێگەنەدەن جەژنی نەورۆز لە هاووڵاتیان بشێوێندرێت.
وتەبیژەكەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەر لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا و بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و ریگریكردن لە هەر حاڵەتێكی دویكردن و چوونە سەرماڵان لەكاتی جێهێشتنی ماڵەكانیان، مەفرەزەی گەڕۆكمان بەناو كۆڵان و گەڕەكەكانی سلێمانی دەبێت، هاوكات هەمان پلانیش لە سنووری قەزاو ناحییەكانی دەرەوەی سلێمانیش جێبەجێدەكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



