نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە کەنەدا هێرشبەرێکیان چەک کرد

0
549

SNN

لە مزگەوتێک لە نزیک شاری تۆرنتۆی کەنەدا کەسێک بە تەور و سپراوە هێرشی کردووەتە سەر مزگەوتێک بەڵام لەلایەن نوێژخوێنانەوە چەک کراوە و رادەستی پۆلیس کراوە.

بەپێی میدیاکانی کەنەدا کەسێک بە ناوی محەمەد موعز عومەر بە تەور و سپرای دژە ورچەوە پەلاماری ریزی یەکەمی نوێژخوێنانی مزگەوتی ناوەندی دارئەلتەوحیدی داوە لە نزیک تۆرنتۆ، سەرەتای سپڕاکەی بەکارهێناوە، بەڵام فریای بەکارهێنانی تەورەکە نەکەوتووە و لەلایەن یەکێک لە نوێژخوێنانەوە چەک کراوە و دواتر رادەستی پۆلیسی کراوە.

بە وتەی ئیبراهیم هیندی پێشنوێژی مزگەوتەکە، بە هۆی سپرای دژە ورچەوە ژمارەیەک لە نوێژخوێنان تووشی کێشەی هەناسەدان بوون.

تائێستا هۆکار و پاڵنەری ئەو هێرشە دیار نییە و جاستین ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەداش هێرشەکەی شەرمەزار کردووە.

لە ساڵی 2017دا لە هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێک لە کەنەدا شەش کەس کوژرابوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this