پاش گیان لەدەستدانی دوو خانەنشین، ئۆتۆمبێلێك دوو خانەنشینی دیكەی شێلاو ڕەوانەی نەخۆشخانەكران

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ بۆ خانەنشینانی شاری سلێمانی ڕۆژێكی پڕئازار و دژوار بوو، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەبەردەم بانکێكی سلێمانی بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا، لەهەمان كاتیشدا لەبەردەم بانكێكی دیكەش ئۆتۆمبێل دوو خانەنشینی دیكەی شێلا و ڕەوانەی نەخۆشخانەكران.
ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیاندا لە بانكی كشتوكاڵ لە شاری سلێمانی دوو خانەنشین لەبەردەم بانكەكە ئۆتۆمبێل لێیداون و بەهۆیەوە بریندار بوون و بەپەلە گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی شار لێرەش چارەسەری پێویستیان بۆ كرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو خانەنشینەی بریندار بوون هەردووكیان لە ڕەگەزی نێرن یەكێكیان تەندروستی جێگیربووە و پاش پێدانی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە، هاوكات خانەنشینێكی دیكەشیان هێشتا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و چارەسەر وەردەگرێت.
گەیاندنی ئەو دوو خانەنشینە بە نەخۆشخانەی شار بەهۆی لێدانیان لەلایەن ئۆتۆمبێلەوە لەكاتێكدا كە هەر ئەمڕۆ لەبەردەم بانكی تانجەرۆ بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ دوو خانەنشینی دیكە گیانیان لەدەستدا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



