سەعید كاكەیی: پارتی كورسی كۆتاكانی لەبەرژەوەندی خۆی بەكارهێناوە

0
735

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پارتی دیموكراتی كوردستان كورسی كۆتای نەتەوەو پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان لەبەرژەوەندی خۆی قۆرخكردووە و بۆ بەرژوەندی خۆی بەكاریاندەهێنێت، بۆیە دەبێت پێداچوونەوە بە كورسی پێكهاتەكاندا بكرێت و كورسیش بۆ كاكەییەكان زیاد بكرێت.

سەعید كاكەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و شارەزا لەبواری هەڵبژاردن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كۆمیسیۆنەی لەهەرێمی كوردستان هەیە لەڕووی یاساییەوە ماوەیان بەسەر چووە و ناتوانن پرۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم بەڕێوەببەن، بەڵكوو دەكرێت هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرشتی بكرێت، چونكە بەگوێرەی یاسا كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەتوانێت سەرپەرشتی هەموو هەڵبژاردنێك بكات لە هەموو عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان دەگوزەرێت جۆرێك لە نادادی و نایەكسانی بەدیدەكرێت لە دیاریكردنی ژمارەی كورسی بۆ پێكهاتەكان، بەجۆرێك هەندێك پێكهاتە و ئاین و نەتەوە و لە قەبارەی خۆیان زیاتر كورسییان بۆ دانراوە و هەندێك پێكهاتەو نەتەوە و ئاینی دیكەش هەن كە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیان زۆر زیاترە لە هەندێك ئاین و نەتەوەی دیكە كە لە ئێستادا كورسییان بۆ دانراوە بەڵام ئەوان هیچ كورسییەكی پەرلەمانیان نییە بە نمونە كاكەییەكان زیاد لە 200 هەزار كەس دەبن بەڵام هیچ كورسییكیان نییە لە پەرلەمان.

ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە ئەو كورسی كۆتایانەی بۆ پێكهاتەو نەتەوە و ئاینەكان دانراون، گوزارشتی ڕاستەقینەناكەن لە پێكهاتەكانیان و نوێنەرایەتی ئەوان ناكەن، بەڵكوو لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ئاراستە دەكرێن و لەبەرژەوەندی خۆی بەكاری هێناون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this