
كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ له قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ربه دهۆك كوڕێك ئامۆژنى خۆى و پیاوێكى نه‌ناسراوى كوشتووه و هه‌ڵاتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “رووداوه‌كه به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و كوڕێك هه‌ستاوه به كوشتنى هاوسه‌رى مامى (ئامۆژنى) و پیاوێكى نه‌ناسراو كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى خزمایه‌تى له‌نێوانیاندا نییه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانى پۆلیسدا ده‌ركه‌وتووه ماوه‌یه‌كه كێشه‌ى خێزانى له‌نێوان خێزانى ژنه قوربانییه‌كه و ماڵى باوكى هاوسه‌ره‌كه‌یدا دروستبووه، له ده‌رئه‌نجامى قوڵبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان رووداوى كوشتنه‌كه روویداوه”.
روودانى ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه له رۆژى 8ى ئازار، كچه چالاكوان و كه‌سایه‌تى نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیيه‌كان (ماریا) كه ناوى ته‌واوى ئیمان سامى مه‌غدیده له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتى به ده‌ستڕێژى گوللـه كوژرا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



