
باران بارین لە سلێمانی
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بۆ دوو رۆژى داهاتوو راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و شه‌پۆلى بارانبارینیش روو له شاره‌كان ده‌كات.
به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم، “له پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى سێشه‌ممه‌وه له زۆربه‌ى شاره‌كان نمه‌باران ده‌بارێت، له كاتى شه‌ویشدا بارانه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان رێژه‌كه‌ى زیاد ده‌بێت و به‌فرێكى كه‌مى له‌گه‌ڵ ده‌بارێت”.
پێشبینى كه‌شوهه‌واى دوو رۆژى داهاتوو به‌پێى شاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
پارێزگای هەولێر:
سبەی سێشەممە، ئاسمانی پارێزگاکە لە نێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکات و شوێنی جیاوازدا، هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.
پارێزگای سلێمانی:
ئاسمانی پارێزگای سلێمانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکاتەکانی بەیانی و لەکاتی دوانیوەڕۆ رێژەی باران بارینەکە زیاد دەکات و دواتر دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.
پارێزگای دهۆک:
سبەی ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
پارێزگای هەڵەبجە:
سبەی ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.
پارێزگای کەرکوک:
سبەی ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچەهەوردایە و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوودا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


