پەرلەمانتارێک: داهاتی حاجی ئۆمەران و ئيبراهيم خەليل ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت

ئيبراهيم خەليل
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەكات: ئەو داهاتە زەبەلاحەی كە لە دەروازە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و داهاتی فرۆشتنی نەوت دەستدەكەوێت بەتەنها بەشی مووچەی فەرمانبەران دەكات، بەڵام بنەماڵەو حزبێك دەستیان بەسەر ئەو داهاتەدا گرتووە و هیچ وەزیر و بەرپرسێكیش بۆی نییە داوای زانیاری لەبارەی ئەو داهاتنەوە بكات و پەرلەمانیش بێدەنگی هەڵبژاردووە.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو داهاتەی كە لە خاڵە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و فرۆشتنی نەوت دەستدەكەوێت زۆر ناڕوونە و هەمووی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، چونكە ئەگەر بەتەواوی ئەو داهاتانە بگەڕێتەوە ئەوا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دەبوو، بەڵام بۆ پەردەپۆشكردنی ئەم كارە و بەردەوامیدان بە بردنی ئەو داهاتە لەلایەن حزبێكی دیاریكراو بنەماڵەیەكەوە هەمیشە پەنجەی تۆمەت ئاراستەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت كە گوایە ئەوان داهات ناگەڕێننەوە بۆ حكومەت بۆیە مووچە نادرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە مەرزی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل دەگوزەرێت، لە هیچ شوێنێكی دیكە وێنەی نییە بەجۆرێك دەیان كۆمپانیای حزبی رۆژانە بە هەزاران دۆلار لەو بارهەڵگرانە وەردەگرن كە لەو دەروازە سنوورییانەوە هاتووچۆدەكەن و ئەو پارەیەش تەنها بۆ بنەماڵەیك دەچێت و هیچ وەزیر و بەرپرسێكیش بۆی نییە داوای زانیاری بكات لەسەر داهاتی ئەو دەروازە سنوورییانە و تەنانەت وەزارەتی دارایش زانیاری دروستنی لەسەر داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانە نییە.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك بەرمیلێك نەوت بە 20 دۆلار بوو حكومەتی هەرێم لەگەڵ ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا مووچەی دابەشدەكرد، بەڵام ئێستا نەوت 100 دۆلاری تێیەڕاندووە مووچە دابەشناكرێت، ئەمە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە ئەم حكومەت هیچ باكێكی بەهاووڵاتیان نییە و بەئارەزووی خۆی یاری بەو داهاتانەوە دەكات كە لەخاڵە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و فرۆشتنی نەوت دەستيدەكەوێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


