لە هەفتەیەکدا لە مەرزی باشماخەوە 17 هەزار گەشتیار هاتووچۆی نێوان هەرێم و ئێرانیان كردووە

گەشتیار لە باشماخەوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنی وەزری بەهار و بەمەبەستی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لەو بۆنە نەتەوەییەدا، لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا لە مەرزی باشماخەوە زیاد لە 17 هەزار هاووڵاتی بەمەبەستی گەشتوگوزار و گەشتكردن هاتووچۆی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستانیان كردووە لەو ژمارەیەش زۆرترین هاووڵاتی ئێرانی هاتوونەتە هەرێم.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا و بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و بەسەربردنی كاتێكی خۆش 17 هەزار و 700 هاووڵاتیی بەمەبەشتی گەشتوگوزاری گەشتی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانیان كردووە، بەجۆرێك لەكۆی ئەو 17 هەزار و 700 گەشتیارە نزیكەی 10 هەزار گەشتیارییان لە ئێرانەوە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش و بەشداریكردنیان لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆز.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستانەوە حەوت هەزار و 700 گەشتیاریش لە شارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانەوە لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕوویان لە شارە جیاوازەكانی ئێران كردووە بەمەبەستی بەسەربردنی پشووەكانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی مەرزی باشماخەوە بە SNNدراون ئەوەش ڕوونكراوەتەوە كە بە بەراورد بە جەژنی نەورۆزی ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ هاتن و چوونی گەشتیاران زۆر زیاتر بووە لە ساڵی ڕابردوو، چونكە لەمساڵدا تاڕادەیەك بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمبووەتەوە و ئەوانەشی كە هاتووچۆی گەشتیاری دەكەن خۆیان بە پێكوتەی دژە كۆرۆنا كوتاوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


