
لۆگۆی یەکێتی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هەرچەندە كاتی پێویست لەبەردەستدا نەماوە بۆ رێككەوتنی سیاسی نێوان هێزەكان، بەڵام دەكرێت پێش دانیشتنی پەرلەمان لێكتێگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەكان بێتە ئاراوە، ده‌شڵێت: “بە پێچەوانەوە لە 26ی مانگ نەدەتواندرێت كۆبوونەوەی پەرلەمان به ئاسایی ئەنجام بدرێت و نە سەرۆككۆماریش هەڵدەبژێردرێت”.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “چاوەڕێدەكرا كە ناوماڵی شیعە بەتایبەت نێوانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و تەیاری سەدری بگەنە رێككەوتن وەك ئەوەی لە ماوەی رابردوودا سوننەكان گەیشتنە رێككەوتن و توانیان سەرۆكی پەرلەمان بەدەستبهێنن، بەڵام ماڵی شیعەكان كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر پرۆسەی سیاسی و دەوڵەتداری هەیە لە عێراق تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، هاوكات تائێستاش ناوماڵی كوردی نەمانتوانیووە بگەینە رێككەوتن”.
وتیشى: “لەئێستا لایەنەكانی شیعە بوون بە دوو گروپ هێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆیە بەدڵنیاییەوە لە رۆژی شەممە 26ی مانگ ناتوانرێت سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت، چونكە كاتێك دەتوانرا كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت هەردوو گروپەكەی شیعە رێككەوتنیان بكردایە و گەورەترین كوتلەیان رابگەیاندایە و حكومەتێكی تەوافوقیان پێكبهێنایە، بەڵام تائیستا ئەمە نەهاتووەتە ئاراوە بۆیە ناتواندرێت بە ئاسانی رێژه‌ى 222 پەرلەمانتار بەدەستبهێندرێت”.
سەۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی روونكردەوە، “پەراوێزخستنی هێزێكی گەورەی شیعەكان و بەزۆر رەوانەكردنیان بۆ بوون بە ئۆپۆزسیۆن قبوڵكراو نییە، لەلایەكی دیكەشەوە قۆرخكردنی پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەلایەن پارتییەوە بە بێ یەكێتی، ئەمە تێكدانی ئەو هاوسەنگییە سیاسی و جوگرافیەیە كە لەڕابردوودا هەبووە بۆیە یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەكەی 26ی مانگ ناكات و پێمان وایە كە دەبێت تەوافوق بكرێتە بنەمای پێكەوەكاركردن لە بەغدا”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه د.بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه د.بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درێت”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژى شه‌ممه 26ى ئازار، كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا 40 كاندید كێبڕكێ بكه‌ن بۆ بدهستهێنانى ئه‌و پۆسته.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


