
باران و لافاو
SNN
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، چەند رۆژی داهاتوو کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناسەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت و بارانبارین و هەورە بروسکە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوای هەرێم ناسەقام گیربوونێک بەخۆوە دەبینێت، بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان و هەروەها تاوە باران و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا”.
کەشناسی راشیگەیاند: “پلەکانی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەجۆرێک لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە”.
کەشناسی هاووڵاتییان بە گشتی و ئاژەڵداران بەتایبەتی ئاگادار دەکاتەوە: “لە ماوەی ئەم دوو رۆژە خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی روودانی هەورە بروسکە، بۆ زانیاری مەترسی بروسکە لە ناوچە دەشتاییەکان زیاترە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



