
SNN
ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا گرێبەستێکیان ئاشکرا کرد کە تیایدا ئەمریکا گازی سروشتی شلکراو بۆ یەکێتی ئەوروپا دابین دەکات، ئەمەش لەکاتێکدا کە یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە سوتەمەنی رووسیا.
گرێبەستەکە لەمیانەی سەردانەکەی جۆ بايدن سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بڕۆکسل راگەیەندرا ڕۆژێک دوای ئەوەی هاوپەیمانان لە بڕۆکسل سێ کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و تیایدا سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی رووسیایان کرد لە ئۆکرانیا و یارمەتی زیاترییان بۆ کێیڤ ڕاگەیاند.
جۆ بايدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانماندا کاردەکات بۆ ئەوەی دڵنیاببێتەوە لەوەی بڕێکی زیاتر لە گازی سروشتی شلکراو ڕەوانەی بازاڕەکانی یەکێتی ئەوروپا بکات.”
داگیرکارییەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا نرخی سوتەمەنی لە یەکێتی ئەوروپا زیادکردووە و یەکێتیەکەی ناچار کردووە هەوڵ بدات تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ دوو لەسەر سێی گازی ڕووسیا ببڕێت، ئەوەش لەڕێی زیادکردنی هاوردەکردنی گازەوە لە وڵاتانی دیکەوە.
ڕووسیا لە سەدا 40 ی گاز و کەمتر لە نیوەی نەوتەکەی ئەوروپا دابین دەکات، ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە زۆرترین گاز و نەوت لە ڕووسیا دەکڕن و پشتی پێدەبەستن، بۆ نموونە ئەڵمانیا، دوودڵن لەوەی هەنگاوێک بگرنەبەر کە کاریگەرییەکی گەورەی ئابووری لێبکەوێتەوە.
لە ئێستادا دابەشبوونێک هەیە لە یەکێتی ئەوروپادا سەبارەت بەوەی گەمارۆ بخرێتەسەر وزەی ڕووسیا یاخود نا، ئەمەش سەرەڕای ئەو سزا ئابوورییە گەورانەی کە پێشتر سەپێندراون بەسەر رووسیادا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


