هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوامە و لە هەفتەی داهاتوو پاڵپشتی دارایی خوێندكاران خەرجدەكرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارەی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ مانگی دووەم .
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكارەكانی دابەشكردنی ئەو پاڵپشتییە داراییە بۆ خوێندكاران تەواو بوون و لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو پاڵپشتییە داراییە كە مانگانە 40 هەزار دینار دەدرێتە ئەو خوێندكارانەی ناوەوەی شار كە لە زانكۆلاین وەرگیراون و 60 هەزار دیناریش دەدرێتە ئەو خوێندکارانەی كە لە دەرەوەی شار لە زانكۆلاین وەرگیراون.
خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، دوای كۆبوونەوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوێنەری زانكۆ و پەیمانگاكان بوو كە بەڵێنی ئەوەی پێدان هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان و خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران هاوكات لەسەر ئەركی یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش نۆژەنكردنەوەی و پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی جێبەجێ كرد.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



