پەرلەمانتارێک: لەبەرامبەر بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان پێشنیازی پارە و پۆستیان بۆ کردووین

SNN
ئەحمەد رەحیم ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەبەرامبەر قایلکردنیان بە بەشداری لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێشنیازی پارە و پۆست خراوەتەبەردەم پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکدا بۆ بەغداد ئەلیەوم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەپێناو تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنەکە، سیاسەتی گێزەر و تێڵا پەیڕەو کراوە، واتە بە هەڕەشە و بەرتیل دەیانەوێت رێژەی یاسایی تەواو بکەن.
جەختیشی کردەوە، ئەوەی کە هەندێک لە پەرلەمانتاران بچنە ژێرباری ئەو گوشارانەوە پیرۆزی پەرلەمان خەوشدار دەکات، بەو پێیەی باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانە و وێنای ئیرادەی هاووڵاتیان دەکات .
پێشتریش خالید عوبێدی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردبوو، لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمان پێشنیازی بەرتیلیان بۆ کراوە و لەو بارەوە رایگەیاندوە: “یەکێکی تر لە گاڵتەجاڕییەکانی چاکسازی ئەوەیە پێشنیازی بەرتیلیان خستووەتە بەردەممان بۆ ئەوەی بەشداری لە دانیشتنی پەرلەمان بکەن”.
جەختیشی کردبووەوە: “ناپاکی لە سوێندەکەیان ناکەن و شەرعیەت و رەوایەتی بە گەندەڵکاران نابەخشن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



