نوێترین زانیاری لەبارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم و عێراق

تابلۆی نوێ
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەوڵەكانی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەردەوامی هەیە و بەرپرسێكی باڵای هاتووچۆی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم ریكدەكەون بۆ یەكخستنی تابلۆ و بڕی سزای ئۆتۆمبێل، بەرپرسێكی هاتووچۆی هەرێمیش دەڵێت هێشتا بەفەرمی هیچ شتێكمان بەدەست نەگەیشتووە.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا بەفەرمی هیچ نوسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی یەكخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكوو ئەوەی هەیە تەنها زیاتر لەناو سۆشیال میدیا باسدەكرێت و ئێمە مامەڵە لەگەڵ نوسراوی فەرمیدا دەكەین هەركات بە فەرمی ئاگاداركراینەوە ئەو كات دتوانین زانیاری زیاتر بخەینە ڕوو.
لەلایەكی دیكەوە، نیهاد حەمید بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی یەكخستنی تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان سێ هێڵێ بەرهەمهێنانی تابلۆی نوێ لە پارێزگای بەغدا دەكرێتەوە، پاشان لەگەڵ سەرجەم لایەن پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی كوردستان رێكدەكەون، ئەوكات لە سەرتاسەری عێراقدا تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان یەكدەخرێن.
ئاشكراشی كرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لەسەر شێوەی تابلۆكان ڕێكدەكەون كە لاكێشەیی دەبن و بەگوێرەی ستانداردی جیهانی لەبری ناوی پارێزگاكەی لەسەر بێت كۆدی پارێزگاكەی لەسەر دەنوسرێت، هاوكات رەنگی سپی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و رەنگی سور بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ و بار و رەنگی شین بۆ ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حكومییەكان دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


