سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ چاككردنی سیستمی دابەشكردنی مووچە

ئازاد محەمەد ئەمین
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و فشارو پەسانی زۆر لەسەر خانەنشینان لەسەرەی وەگرتنی مووچە بووەهۆی ئەوەی دوو خانەنشین گیان لەدەستبدەن، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی بە پێی یاسا هەموو دەسەڵاتەكانمان دەخەینە كاربۆ چاككردنی سیستمی دابەشكردنی مووچە، هاوكات ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەكاتەوە كە گوایە داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: یاداشتێك لە لایەن چەند ئەندامێكی ئەنجومەنەوە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو بڕە داهاتانەی دێتەوە بانكەكانی سلێمانی، و ڕێكخستنەوەی سیستمی پێدانی موچە بەتایبەت مووچەی خانەنشینان بۆیە ئێمە لە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی بەگوێرەی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 هەموو دەسەڵاتەكانمان دەخەینە كار، بۆ چاككردنی سیستمی دابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی داتا و ئامارە فەرمییەكان تەنها لە ماوەی 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا بڕی ترلیۆنێك و 107 ملیار دینار لە داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوە بۆ مووچەی فەرمانبەران، بە جۆرێك كە مانگانە بڕی 100 ملیار دینار لە بانكی سلێمانیەوە نێردراوە بۆ مووچە كە ئەوەش زیاترە لەو 73 ملیار دینارەی داواكراوە لە داهاتی سلێمانی بۆ مووچە دابین بكرێت.
وتەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە پێشتر( زكری زێباری) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند كە تا ئێستا زیاد لە %70ی داهاتی مەرزەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل نادیارە و داهاتی نەوتیش وەك خۆی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بۆیە ئەو هەڵمەتەی دەكرێتە سەر سلیمانی تەنها بۆ ناشیرینكردنی ئیدارەی شاری سلێمانییە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


