
د. ياد نەقشبەندی
SNN
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە دۆخی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی دەدات و دەڵێت “رۆژ بە رۆژ گرفته‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی له لێواری كه‌وتندایه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌مه خراپتر بێت خزمەتگوزاری تەندروستی ده‌وه‌ستێت”.
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە لێدوانێکيدا سەبارەت بە گرفتەکانی تەندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئێستا له حاڵه‌تی وه‌ستاندایه به‌شی (قه‌سته‌ره)یه كه تایبه‌ته به حاڵه‌تی كتوپڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، ئه‌ویش له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌وه‌ستێت كه ئه‌وه‌ش وه‌ستا به‌ڕاستی كاره‌سات ڕووده‌دات چونكه كه كه‌سێك توشی حاڵه‌تێكی كتوپڕی دڵ ده‌بێت ڕه‌نگه پێویستی به‌وه‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی كاتی زۆر كه‌مدا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
وتيشی “به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵیش ئێستا ده‌توانم بڵێم له لێوارێكی زۆر نزیكدایه بۆئه‌وه‌ی بوه‌ستێت، چونكه ئه‌ویش هیچ بڕهپارهيەکی بۆ سه‌رف نه‌كراوه وه‌كو من ئاگادارم له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا توانای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری تووشبوانی نامێنێت بۆ نه‌خۆشه‌كان”.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی روونيکردەوە: “ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێناسه‌ی بكه‌ین كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی له لێواری كه‌وتندایه، كه هاووڵاتیه‌ك هاته لامان 40% چاره‌سه‌رمان كرد مانای وایه كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌وتووه ئه‌مه وه‌كو شوێنێك نییه بوترێت قه‌ینا با (اضعف الایمان) یش بێت با 10% خزمه‌تی بكه‌ین، نه‌خێر توشبویه‌كی شێرپه‌نجه كه كیمیاییهكهم پێدا و بایلۆجیهكهم بۆ نه‌كڕی و تیشكه‌كه‌م له‌كاتی خۆیدا بۆ نه‌كرد نه‌متوانی چاره‌سه‌ری مه‌ناعه‌ی بۆ بكه‌م مانای وایه من ئه‌م نه‌خۆشه‌م چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌م نه‌خۆشه‌م به‌ڕێكردووه له‌به‌رئه‌وه به‌ڵێ له لێوارێكی مه‌ترسیداردایه”.
دەشڵێت “ئێستا زیاتر له 120 نه‌خۆشی شێرپەنجە پێویستی به دووجۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وانیش بوونی نییه له نهخۆشخانەکەمان، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرێت بێگومان نه‌خۆشیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش ڕووده‌دات”.
باسی لەوەشکردووە “ئێمه ڕۆژانه 15 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تۆمار ده‌كه‌ین، ڕۆژانه 600 كه‌س سه‌ردان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانی پشكنین، ساڵانه زیاتر له 3 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت، وه بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به توشبووانی شێرپه‌نجه بكرێت، ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له پارێزگای سلێمانی 80 ملیۆن دۆلاره”.
دەربارەی ئەوەی ئایا وەڵامی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی چی بووە؟ د. یاد نەقشبەندی وتی “ئه‌وه پرسیارێكه حه‌قه له ڕای گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵان بكرێت واته به چ لۆژیكێك ده‌كرێت ئێمه زیاتر له 5-6 مانگه له‌ڕێی ڕاگه‌یاندن و له‌ڕێگه‌ی قسه‌كردن له ئاستی خۆمانه‌وه قسه‌كراوه و داواكراوه مه‌ترسیه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون یان هیچ وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌ت پێكراو نه‌بووه بۆ ئێمه یان هه‌ر بێ وه‌ڵامیش بووین”.
د.یاد نەقشبەندی لە کۆتایی قسەکانیدا جەخت دەکاتەوە “ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێره‌كان دابین بكرێت 100% ده‌توانیین خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروسیه‌كان به‌رده‌وام بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


