
ڕێواز فايەق
SNN
ڕێواز فائيق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەيامێکيدا بەبۆنەی يادی 17ساڵەی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت ” له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنى تاوه‌كو كۆچی دوایی و ئێستاكه‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت، هێشتا گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێڕاق، خۆزگه به‌و سه‌رده‌مه ده‌خوازن كه سه‌رۆك مام جه‌لال له پۆستی سه‌رۆككۆماریدا بوو”.
دەقی پەيامەکەی:
ئه‌مڕۆ حه‌ڤده ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆككۆماری كورد له مێژووی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆككۆمار بوو له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، یه‌كه‌مجار بوو له مێژووی حوكمڕانیی عێراقدا كوردێك وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا و له‌ماوه‌ى فه‌رمانڕه‌واییكردنیشیدا ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینی له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا.
له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنى تاوه‌كو كۆچی دواییكردنى و ئێستاكه‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت، هێشتا گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێڕاق، خۆزگه به‌و سه‌رده‌مه ده‌خوازن كه سه‌رۆك مام جه‌لال له پۆستی سه‌رۆككۆماریدا بوو، ئه‌و ته‌ونه جوانه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه‌ی كه مام جه‌لال دایڕشت، ئاسه‌وار و كاریگه‌رییه‌كانی له یادگه و بیره‌وه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی عێڕاق و كوردستاندا هێشتا هه‌ر زیندوون، له‌م قۆناغه دژوار و بێمتمانه‌ییه‌ی كه ئه‌مڕۆكه دووچاری عێڕاق و كوردستانیش بۆته‌وه، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر شاڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه نیشتمانییانه‌ی كه مام جه‌لال به حیكمه‌ت و دووربینییه‌كانی خۆی نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشا، بۆ به‌یه‌كتری گه‌یاندن و نزیككردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاراسته جیاواز و ناكۆكه‌كان، له‌ئێستاشدا یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی مام له هه‌موو كاتێك زیاتر له زه‌ینی عێڕاقییه‌كاندا ده‌خولێته‌وه، دروود بۆ ڕۆحی پاكی نه‌خشه داڕێژه‌ری ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی، دروود بۆ گیانی ئه‌و مرۆڤه‌ی كه له بری چاندنی تۆوی ناته‌بایی، دره‌ختی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی له دڵی هه‌موواندا ڕوواند.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
49 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



