مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جەلالە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی بوونی سه‌رۆك مامجه‌لال به سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند، عێراق به دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و به هۆی نه‌بوونی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مام جەلالە تاوه‌كو گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستانیش زیندووبكهینهوه.
راشیگەیاندوە: مام بووه سه‌رۆكی گشت عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
دەقی راگەیەنراوەکە:
حه‌ڤده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مێژووی كۆماری عیراق وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م كورد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا .
مام بووه سه‌رۆكی گشت عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌م یاده‌دا ده‌كرێت بوترێت له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مامجه‌لالدا ئه‌گه‌ر هه‌موو كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر نه‌كرابێت به‌ڵام هه‌میشه زمانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له ناو لایه‌نه‌كاندا بوونی هه‌بووه‌و به‌وه‌ش جۆرێك له دڵنیایی و سه‌قامگیری نه‌ك ته‌نها لای عیراقیه‌كان چه‌سپاندبوو به‌ڵكو وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهانیش ئومێدیان لهسهرقورسایی و پێگه‌كه‌ی هه‌ڵچنیبوو كه سه‌رۆكێكی نوێی وه‌ك مام جه‌لال به‌هۆی په‌یوه‌ندییه به‌رفراوانه دیبلۆماسی و كۆمهڵایهتیهكانیهوه توانیبووی هاوسه‌نگیه‌كان وه‌ها ڕابگرێت كه له ناو عیراقیه‌كاندا ناسناوی (ێمام الامان) یان پێبه‌خشیبوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و ڕاستییه بڵێن له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لالدا عیراق له قۆناغی سهرپێكهوتنهوه وبونیاتناندا هه‌نگاوی ده‌نا به‌ڵام ئه‌فسوس ماڵئاوایی وكۆچی ئه‌به‌دی مام ئه‌و هیوا و ئومێده‌ی نه‌هێشت و عیراق و ناوچه‌كه‌ش كه‌وته قۆناغێكی پڕ كێشمه‌كێشی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌وه.
ئه‌مڕۆ كه ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه عیراق به دۆخێكی سیاسی نهخوازراوودا تێپه‌ڕده‌بێت و به هۆی نه‌بونی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان به‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله تاكو گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له عیراق و كوردستانیشدا زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و وڵات و ناوچه‌كه له قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسی و جۆراوجۆره‌كان به دوور بگرین و ئارامی زیاتر بۆ گه‌لانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌دیبهێنین
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


