پارتی 11 ساڵە کارمەندێکی ئاسایشی بە بێ دادگایی کردن دەستگیر کردووە

0
1305

SNN

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان (CDFR) نامەی زیندانیەکی سیاسی کە 11 ساڵ بێ دادگا بەندکراوە بڵاکردووەتەوە.

لەراگەیەنراوێکی کۆمیتەکەدا هاتووە “بەداخەوە نامەی زیندانییەک بەناوی شێروان سەعید سیاری کە دانیشتووی پیرمامە لە ئاسایشی گشتیی ھەولێر پێمان گەیشتووە، دوور لە ھەموو بنەما یاسایی و دیموکراسیەکان لەسەر گۆڕێنی لایەنی سیاسی خۆی، چەندین ساڵە سزادەدرێت”.

ئاشکراشی کردووە، لەگەڵ ئەوەی یەکێک لە نامەکان وەک خۆی و لەسەر داوای خۆی بۆ ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار بڵاودەکەینەوە (چەند نامەیەکی دیکەش لامان پارێزروان)، جەخت لەسەر ئەوەش دەکەینەوە ھەر مەترسیەک بکەوێتە سەر ژیانی دەزگا ئەمنیەکان بەرپرسیارن و بە وردی لەگەڵ ھاوبەشەکسنمان لە ناوەندە جیھانیەکان کاری لەسەردەکەین.

ئەو زیندانییە سیاسیە لە نامەکەیدا باسی لەوەکردووە، کە جارێکیان لە نێوان 2007 بۆ 2013 بێ دادگا زیندانی کراوە و دواتریش لە 15-11-2017 بەدەستی مەفرەزەیەکی پاراستن و ئاسایشی پیرمام دەستگیرکراوە و رفێنراوە و تائێستا لەئاسایشی گشتیی هەولێر بەندکراوە بە بێ ئەوەی هیچ دادوەرێک بیبینێت.

ئەو زیندانییە سیاسیە باسی لەوەکردووە، لەلایەن پاراستنەوە پێیان وتووە کە ئەو حجزی مەسرور بارزانییە، لە کاتێکدا لە ئاسایشی رانیە دامەزراوە و رایگەیاندوە: “لە ھەرێمێکدا کە باسی سەروەری یاسایی دەکرێت، چون دەبێت خەلک حجز بکریت”.

لە کۆتایی نامەکەشیدا رایگەیاندوە: “لێرە پێیان وتومە ھەر پەیام و نامەیەک بنێریتە دەرەوە دەتکوژین بۆیە ئێستا ژیانم لە مەترسیدایە”. لەو رووەوە کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان  جەختی لەوەکردووەتەوە: “ھەر مەترسیەک بکەوێتە سەر ژیانی ئەو زیندانییە سیاسیە دەزگا ئەمنیەکان بەرپرسیارن و بە وردی لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە ناوەندە جیھانیەکان کاری لەسەردەکەین”.

راشیگەیاندوە: “پێویستە دەستبەجێ پرۆسەی دادگاییکردنی ئەم زیندانییە و گشت دەستگیرکراوەکان دەستپێبکرێت و دوسیەکانیان یەکلایی بکرێت، ئەو ماوەیەی بێ دادگاش بەندکراون قەرەبوو بکرێنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this