
SNN
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رايگەياند: لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆک خەرجدەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی بڕی (5،874،372،000)دینار بۆ پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دھۆک، گوژمەكە لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرجدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: کە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی (5،874،372،000 ) دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ كە لە رێکەوتی 1/9/2021 تا 31/8/2022، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدايە، ماوەی چەند مانگێکە کۆمپانياکانی پاککردنەوە لە سنووری سلێمانی و دەروروبەری گرفتی سەرفنەکردنی پاڵپشتييە دارييەکانيان هەيە، لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکان بايکۆتيان کردووە و خۆڵوخاشاکێکی زۆر کۆبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هيچ بودجەيەک لە وەزارەتی شارەوانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تەرخاننەکراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


