
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری كردووە، بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی كە ڕووی لە پارێزگای سلێمانی كردووە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین، لە پێناو سەلامەتی سەرنشینان و هاوكات دروست نەبوونی هیچ گرفتێك لە كاتی گەشتكردنی فڕۆكەكان، بڕیارماندا كە لە كاتژمێر شەش ی ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕابگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو ڕاوەستانەی گەشتەكانەوە بووەتە هۆی دواكەوتنی گەشتی ئەو فڕۆكانەی كە دەبوو لە وادەی دیایكراوی خۆیاندا گەشتیەكانیان بكەن، هاوكات لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخی كەشوهەوا و نەمانی كاریگەری ئەو خۆڵبارینە دەستمان بە گەشتەكان دەكەینەوە.
هەر بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە ئەمڕۆش لە پارێزگای هەولێر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


