“حكومەتی هەرێم بە نیازی خواردنی مووچەی مانگێكی فەرمانبەرانە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم بە مەبەست دابەشكردنی مووچە دوادەخات لەكاتێكدا پارەی پێویست لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشكردنی دوو مووچە، بەڵام حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار تا سەرەتای مانگی ئایار درێژ دەكاتەوە بەوەش بەنیازە تاكۆتایی ساڵ مووچەی مانگیكی فەرمانبەران بخوات و نەیانداتێ.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو لیستەی كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار تاكۆتایی مانگی نیسان دەخایەنێت پاش ئەوەش دەبێتە جەژن و تاسەرەتای مانگی ئایار كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دێت، بۆیە حكومەتی هەرێم بەنیاز نییە مووچەی مانگی نیسان لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت پلانی داناوە كە تاكۆتایی ساڵ بەم شێوازە مووچە دابەش بكات و لەكۆتایی ساڵ مووچەی مانگێكی فەرمانبەران بفەوتێنێت و دابەشی نەكات، لەكاتێكدا سستی و درێژكردنەوەی دابەشكردنی مووچەو دواكەوتنی لە ئێستادا هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، “داهاتی بەردەستی حكومەتی هەرێم هێندە زۆرە كە بەشی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیی و هەر 30 ڕۆژ جارێك دەكات و ئەمەی كەدەگوزەرێت جگە لە كەمتەرخەمی حكومەت و گوێنەدان بە ژیانی مووچەخۆران و هەستنەكردن بەبەرپرسیارێتی هیچیتری لێناخوێندرێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



