
دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی ژمارەيەک هەلی کاری راگەياند بۆ کەسانی خاوەن بڕوانامەی (ناوەندی، ئامادەی، بەکالۆريۆس، ماستەر).
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی – توێژەری دەرونی ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سروشتی (معالِج طبیعی) هەيە.
راشيگەياندووە: هەروەها پێويستمان بە هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لە رەگەزی (مێ) وە هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵايەتی دەشڵێت “پێویستە پێشكەشكاری فۆڕمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پڕكردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە رێكەوتی 9/4/2022 تا رێكەوتی 30/4/2022.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کليک لەم لينکە بکە:
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



