“لە %90 داهاتی هەرێم لە نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو داهاتەش نادیارە”

نەوتی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم بەمەبەست پارە بۆ پارێزگای سلێمانی دابینناكات و دەیەوێت بەدەوام كێشەو گرفت لەم سنورە بوونی هەبێت، جەختیش دەكاتەوە كە لە %90ی داهاتی هەرێم لەنەوتەوە سەرچاوەی گرتووە بەڵام سودمەندوبووانی داهاتی نەوت تەنها باس لە داهاتی ناوخۆ دەكەن و داهاتە زۆرەكەی نەوتیان شاردووەتەوە.
رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو داهاتەی دەست حكومەتی هەرێم دەكەوێت زیاد لە %90ی لەنەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام ئەم داهاتە وەك خۆی ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت و هاووڵاتیان نەیانتوانیوە سوی لێوەربگرن، ئاشكرای دەكات، تەنها لە %10ی بودجەی هەرێم پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی و حكومەتی هەرێم بەمەبەست پارە بۆ بانكەكانی سلێمانی نانێرن بۆئەوەی بەردەوام كێشەو گرفت لەم سنوورە بۆ بەڵێندەران و فەرمانبەران و هاووڵاتیان دروست ببێت، لەكاتێكدا ئەوانەی كە بەتەنها سودمەند بوون لەداهاتی نەوت بە پلان و بەرنامە كار بۆ ناشیرنكردنی سلێمانی دەكەن و ئەو داهاتە زۆرەی نەوتیان شاردووەتەوە كە مافی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی رابردوودا لە داهاتی ناوخۆ دوو ترلیۆنو 500 ملیار دینار بۆ مووچە تەرخانكراوە، لەو بڕەش تەنها پارێزگای سلێمانی یەك ترلیۆنو 107 ملیار دیناری دابین كردووە، ئەوەشی لە داهاتی سلێمانی دەمێنێتەوە بەشی هەموو خزمەتگوزارییەكان ناكات بەڵام كەس نازانێت داهاتی فرۆشتنی نەوت چەندە و بۆكوێ دەچێت و لەچیدا خەرجدەكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



