رۆژنامه‌یه‌كى توركى: چه‌كداره‌كانى بارزانى یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن

مانشێتى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى ستارى توركى | فۆتۆ: SNN
SNN
رۆژنامه‌یه‌كى توركى بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات، “پێشمه‌رگه‌كانى سه‌ربه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یارمه‌تى حكومه‌تى توركیایان داوه له ئۆپراسیۆنى (چنگى كلیل)دا” و ده‌ڵێت: “یارمهتییهكهى بارزانى بۆ حكومه‌تى توركیا گه‌یشت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى نیسان، رۆژنامه‌ى ستارى توركى راپۆرتێكى له‌ژێر ناونیشانى “توركیا به قوڵایی 50 بۆ 60 كیلۆمه‌تر ده‌چێته ناو خاكى هه‌رێم! كۆتایی رێگایه بۆ راكردنى تیرۆریستان” بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئۆپراسیۆنى چنگى كلیل توانیویه‌تى به قوڵى 50 بۆ 60 كیلۆمه‌ت بچێته ناو خاكى عێراق به مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێڕهوانهى كه تیرۆریستان به‌كاریده‌هێنن و بڕینى سه‌رجه‌م رێگاكان بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتایدا قه‌ندیل بكرێته ئامانج”.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له ژماره‌ى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان كراوه و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “پێش ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه سه‌رجه‌م زانییارییه‌كان لاى حكومه‌تى توركیا هه‌بووه له ژماره‌ى ئه‌شكه‌وته‌كان و بنكه‌كان و ژماره‌ى تیرۆریسته‌كان و سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان دیاریكراون. به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنه‌كان نزیكه‌ى 3 هه‌زار تیرۆریست له‌و شوێنه هه‌ن كه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه”.
رۆژنامه ستارى توركى باسى له هاوكارییه‌كانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش كردووه و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “هاوكارییه‌كانى بارزانى گه‌یشته جێگه‌ى خۆى كه له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گفتوگۆ له‌باره‌یه‌وه كرابوو. له ئێستادا، چه‌كداره‌كانى سه‌ربه بارزانى رێڕه‌وى تیرۆریستانیان داخستووه كه ده‌یانه‌وێت بێنه‌خواره‌وه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ى كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستات تێیاندا باڵاده‌سته”.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “هێزه‌كانى توركیا له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه كه ئێستا تێیاندان تاوه‌كو قه‌ندیل به‌ته‌واوه‌تى وێران نه‌كه‌ن. چه‌ندین سه‌نته‌رى كۆنترۆڵكردنى كاتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێنه‌وه له نزیك سه‌رسنوور. راڕهوهكانى په‌كه‌كه و دۆڵه‌كان ده‌كرێنه بنكه‌ى كاتى و هه‌تاوه‌ك ئامانجى كۆتایی ده‌پێكن سوپاى توركیا له‌و ناوچانه ده‌مێنێته‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


