
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی | فۆتۆ: Kirkuk
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: سەرجەم هێزە سیاسییەكان لە گفتوگۆدان و هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە لەدوای جەژنی ڕەمەزان كۆتایی بەو چەقبەستوییە سیاسییە بێت كە بەرۆكی پرۆسەی سیاسی عێراقی گرتووە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە هێزە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەگەر تەوافوق نەیەتە ئاراوە هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت سەركەوتوونابن.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا بەفەرمی هیچ گفتوگۆیەك لە نیوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەرێوەناچێت بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە سیاسییەی لە عێراق دەگوزەرێت، بەڵام ئەمە بەومانایە نایەت كە هێزە سیاسییەكان هیچ پەیوەندی و گفتوگۆیەكیان پێكەوە نەبێت، بەڵكوو بەنهێنی و بە ناڕاستەوخۆ گفتوگۆو كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەیە و تاڕادەیەكی باشیش لێكنزیك بوونەوە هاتووەتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی هێزە سیاسییەكان بەو ئاراستەیەن كە لەدوای جەژن گفتوگۆو سەردان و كۆبوونەوە فەرمیەكان لەنێوان هێزە سیاسییەكانی عێراق بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەستپێبكاتەوەو كۆتایی بەو چەقبەستوییە سیاسییە بێت كە بەرۆكی عێراقی گرتووە، بۆ ئەومەبەستەش هەموو هێزە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە ئەگەر بە تەوافوق و لێكتێگەیشتن نەبێت لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سێ قۆڵی، ئەوا هەر هەوڵێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت سەركەوتوو نابێت وەك پێشتر بینیمان.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق لەكاتیكدایە كە بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN پارتی دیموكراتی كوردستان بەنهێنی پەیوەندی بەژمارەیەك لە سەركردەی هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە وداوای لێكردوون پشتگیری بكەن بۆ هەڵبژاردنی ( ڕێبەر ئەحمەد) بە سەرۆككۆمار لەبەرامبەردا ئەوانیش هەر داواكارییەكیان هەبێت ڕازی دەبن، بەڵام تائێستا هیچ بەڵێنێكی لەو جۆرە بە پارتی نەدراوە لە لایەن سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


