به‌یانى ئه‌مڕۆ وه‌زیرى دارایی له ئۆفیسه‌كه‌یدا له هه‌ولێر ده‌وامى كردووه

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عەلی حەمەسەعید
وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى و له ئۆفیسه‌كه‌ى خۆیدا له شارى هه‌ولێر ده‌وامى كردووه.
به‌پێى زانیارییەكانی SNN كە له ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومه‌تى هەرێم كە لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە چووەتەوه وەزارەتی دارایی و دەوامی ئاسایی خۆی كردووە. هەر ئەمڕۆش بەشداری له كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا كردووە”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “گەڕانەوەی وەزیری دارایی بۆ سەر كارەكەی دوای ئەوە دێت كە مەسرو بارزانی ، سەرۆكی حكومەت بە فەرمی داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان كردووە كە ئاوات شێخ جەناب ئاگاداربكەنەوە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی، بە پێچەوانەوە ناچارە كەسێك بە وەكالەت دابنێت بۆ بەڕێوەبردنی ئیش و كارەكانی وەزارەتی دارایی”.
SNN ئەوەشی زانیووە، “دوای ئەوەی بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان لەگەڵ وەزیری دارایی كردووه بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە پێچەوانەوە كەسێكی دیكە دادەنرێت لە جێگەكەیدا دواجار ناوبراو ڕازیبووە بگەڕێتەوە سەركارەكەی”.
گەڕانەوەی وەزیری دارایی بۆ سەر كارەكەی لەكاتێدایە كە ناوبراو بەهۆی نیگەرانییەكانی لە هەڵسوكەوتەكانی سەرۆكی حكومەت و هەروەها چەند لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت كە وەزیری دارایی تۆمەتباركردبوو بە دواكەوتنی مووچە و ئاگاداربوون لە داهاتی نەوت، وەزیری دارایی نەگەڕایەوە سەر كارەكەی و لەماڵەوە واژووی لەسەر نووسراوەكان دەكرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


