
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/4/2022 کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ ئامادەکاری ديداری يەکێتی لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت بە بەشداری مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ.
بەپێی بەرنامەی راگەيەندراوی ديدارەکە: دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.
ئەوەش هاتووە: لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


